عێراق.. لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ناحیەکی سەر بە پارێزگای بابل، بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی مدحەتیەی ناوەڕاستی پارێزگای بابل، ئاگر لە ماڵێکدا کەوتووەتەوە، بەهۆی زۆربوونی ئاگر و دووکەڵەوە سەرجەم ئەندامانی یەک خێزان کە لە شەش کەس پێکهاتبوون گیانیان لەدەستدا. 

ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی ئامێری ساردکەرەوی ماڵەکەوە کەوتووەتەوە و لە ئێستاشدا تەرمی ئەندامانی ئەو خێزانە بۆ پزیشكی دادوەری گواسترانەوە. 


PM:02:41:01/10/2023