نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا چەند سەنتێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٩٢ دۆلار و ٥٠ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٢ دۆلار و ٢ سەنت بوو. 

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٩١ دۆلار و ١٠ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٠ دۆلار و ٧٩ سەنت بوو. 

گۆڕانکاری نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردوودا هەریەک لە (عێراق و روسیا و سعودیە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان) رێککەوتبوون کە تاکو کۆتایی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە.


AM:09:12:02/10/2023