بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئهمڕۆ و سبهینێ ئهگهری تاوه باران هەیە و پلهكانی گهرماش نزم دهبنهوه".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بروسکە و تاوە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، هەروەها ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەکانی گەرما بە گشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنها ناوچە شاخاوییەکان نەبێت (سێ تا چوار) پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە، خێرای باش (١٠ – ٢٠)کم دەبێت ئاڕاستەکەشی گۆڕاو دەبێت و مەودای بینین (٦ – ٨)کم دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە ئاماژە بەوە دەکات، ئاسمان بە گشتی لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری تاوە باران و بروسکەی پچرپچر هەیە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت ئاڕاستەکەشی گۆڕاو دەبێت و مەودای بینین (٧ – ٩) کم دەبێت.