زۆربەی فراكسیۆنە كوردییەكان داوا دەكەن بەغدا راستەوخۆ مووچە بۆ هەرێم رەوانە بكات


فراكسیۆنە كوردستانیەكان جگە لە فراكسیۆنی پارتی، واژۆیان كۆكردووەتەوە داوا دەكەن و موچەی موچەخۆرانی هەرێم راستەوخۆ لە بەغدادەوە بنێردرێت.

بەپێی نووسراوێك، فراكسیۆنەكانی (یەكێتی، نەوەی نوێ، یەكگرتوو، كۆمەڵ) لە پەرلەمانی عێراق جگە لە فراكسیۆنی پارتی، داوا دەكەن موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان راستەوخۆ لە بەغدادەوە بنێردرێت.

ئەو هەوڵەی فراكسیۆنە كوردییەكن لە كاتێكدایە هەفتەی رابردووش ژمارەیەك لە مامۆستا و فەرمانبەری ناڕازی سەردانی بەغدایان كرد و داوایان لە قەیس خەزعەلی، سەركردەی شیعە كرد بۆ ئەوەی هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی راستەوخی حكومەتی عێراق مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات.



PM:06:18:02/10/2023