نوسەر و شاعیری ناسراو خالد خەلیفە کۆچی دوایکرد

نووسەر و شاعیر ناسراوی سوری و عەرەبی،  خالد خەلیفە، لە ماڵەکەی خۆیدا لە تەمەنی ٥٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، رۆماننووس و نووسەر و شاعیری سوری کە خەڵاتی عەرەبی و نێودەوڵەتیی بەدەستهێناوە، خالد خەلیفە، خالد خەلیفە لە تەمەنی ٥٩ ساڵیدا، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە ماڵەکەیدا بەتەنها کۆچی دوایی کردووە.

یاروب ئەلعیسا هاورێی نزیکی نووسەر بە میدیاکانی راگەیاندووە کە نووسەر لە دیمەشق بە تەنها لەناو ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستداوە، دوای ئەوەی چەند جارێک پەیوەندیان پێوە کردووە و وەڵامی نەبووە، سەردانی ماڵەکەیان کردووە بینیویان کە گیانی لەدەستداوە.

پزیشکانی نەخۆشخانە لە دیمەشق هۆکاری مردنەکەیان گەڕاندۆتەوە بۆ تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ بووە.

خالد خەلیفە خەڵکی شارۆچکەی مریەمین لە گوندێکی عەفرین لە باکووری شاری حەلەبە، دوای ئەوەی لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا چەندین زنجیرەی سوری نووسیبوو کە بە شێوەیەکی بەرفراوان ناوبانگی دەرکرد، هەروەها دوای نووسینی ڕۆمانی " مدیح الكراهیە" ناوبانگی جیهانی بەدەست هێنا، کە وەرگێڕدرایە سەر شەش زمان،لە ساڵی ٢٠٠٨دا خرایە لیستی خەڵاتی نێودەوڵەتی بۆ چیرۆکی خەیاڵی عەرەبی.




PM:11:02:02/10/2023