بەرشەلۆنە سێ باشترین یاریزانی بەشداری یاریەکەی پۆرتۆ ناکات

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لیستی تیپەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی پۆرتۆ ڕاگەیاند، لە گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ کە رۆژی چوارشەممە کاتژمێر10:00ئەنجام دەدرێت.

 بەرشەلۆنە لە یاریگای دراگاو لە پورتوگال بەرامبەر یانەی پۆرتۆ یاری دەکات و بە ئامانجی بەدەستهێنانی سێ خاڵەکە و بوون لە پێشەنگی کۆمەڵەکەدا یاری دەکات.

 چاڤی لیستی بەرشەلۆنەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی پۆرتۆ ڕاگەیاند کە سێ یاریزانی دیاری تێدا نیە کە ئەوانیش فرانکی دی یۆنگ و پێدری گۆنزالێزن ، ئەمە جگە لە ڕافینها دیازی هێرشبەری هێڵی ناوەڕاست.

 لیستی بەرشەلۆنە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پۆرتۆ بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 گۆڵپارێزەکان: مارک ئەندرێ تێرشتیگن، ئیناکی پێنا، ئەندەر ئەسترالاگا.

 بەرگری: جواو کانسێلۆ، ئەلیخاندرۆ باڵدێ، ڕۆناڵد ئاراوخۆ، ئینیگۆ مارتینێز، ئەندرێس کریستینسن، مارکۆ ئەلۆنسۆ، ژولس کوندێ.

 هێڵی ناوەڕاست: گاڤی، فێرمین لۆپێز، مارک کاسادۆ، سێرجی ڕۆبێرتۆ، ئارۆیۆل ڕۆمیۆ، ئیلکای گۆندۆگان.

 هێرشبەر: فێران تۆرێس، ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی، جواو فێلیکس، لامین یامال.


PM:11:34:02/10/2023