ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرمانی عێراق رایدەگەیەنێت" لەگەڵ دەستپێکی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی عێراق، بەغداد ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێم دەنێرێت".
نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکدا بە میدیای حزبەکەی راگەیاند" بەپێی رێککەوتنەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد، تاکو کۆتایی ئەمساڵ بەغداد مانگانە پارە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕە پارەیەی بڕیارە لەم مانگەدا بەغداد بۆ ھەرێمی بنێرێت، بۆ مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی ھەرێم دەنێردرێت، بەڵام حکومەتی ھەرێم سەرپشکە لەوەی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی پێدابەشبکات.
هەرچەندە لە ئێستادا لە سەرەتای مانگی ١٠داین، بەڵام حکومەتی (ماوە بۆدرێژکراوەی) هەرێم مووچەی مانگی تەموزی بە تەواوی دابەشنەکردووە.