هەواڵی گەڕانەوەی میسی راگەیەنرا

بەرپرسێکی ئیداری یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی ئامادەیی خۆی نیشاندا میسی جارێکی تر بگەڕێنێتەوە بۆ یاریگای کامپ نۆ بەڵام ئەمجارە بە درێسی یانەی میامیەوە نەک بەرشەلۆنە.

خۆرخی ماس بەڕێوەبەری ئیدارەی یانەی ئینتەر میامی ڕایگەیاند:"  تیپەکەی ئامادەیە   یارییەک لە بەرشەلۆنە ئەنجام بدات بۆ ئەوەی ڕێگە بە لیۆنێل میسی بدات ماڵئاوایی لە هاندەرانی بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە میسی لە هاوینی رابردوو هەموو هەوڵێکی دا تا بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە،بەڵام یانەی بەرشەلۆنە بە چەند بیانویەک رێگەی بە گەڕانەوەی نەدا.


PM:03:50:03/10/2023