" زێڕنگەڕانی کوردستان زوڵم لە هاوڵاتیان دەکەن "

چاودێرانی بواری نرخی زێڕ ئاشکرای دەکەن کە زێڕنگەرانی کوردستان زوڵمێکی زۆر لە هاوڵاتیان دەکەن و دەڵێن: "ئەگەر بەراوردێکی  سێ مانگی ڕابردوی نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانی لەگەڵ ئێستادا بکرێت ئاشکرای دەکەن نرخی زێڕ بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو دابەزیوە، بەڵام زیڕنگەرانی کوردستان هەر بە گران دەیفرۆشن".

ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، نرخی یەک ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانی بە یەک هەزار و٨٢٤ دۆلارە، بەڵام لەسەرەتای مانگی شەشی  ئەم ساڵدا نرخی یەک ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانی بە یەک هەزار و٩٤٨دۆلار بووە، بەم پێیە نرخی زێڕ ١٢٤ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزیوە، چاودێران پێیان وایە "زیڕنگەرانی کوردستان نەک هەر نرخەکەیان دانەبەزاندووە، بەڵکو بەرزیشیانکردۆتەوە، لە کاتێکدا دەبوایە بەڕیژەیەکی بەرچاو دابەزیایە".  


 نرخی  زێڕ لە ٣ی تشریننی یەکەمی  بەراورد بە  ڕۆژی٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣

- مسقاڵێک زێڕ عەیار  ٢٤ بە  ٤٧٨ هەزار دینار، ڕۆژی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ یەک مسقاڵی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٥هەزار دینار.
 
  
- مسقاڵێک زێڕ عەیار ٢٢ بە ٤٣٨ هەزار دینار، ڕۆژی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ یەک مسقاڵی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٥هەزار دینار.
 
- مسقاڵێک زێڕ عەیار ٢١بە ٤١٨ هەزار دینار، ڕۆژی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ یەک مسقاڵی عەیارە ٢١ بە ٤١٩هەزار دینار.
 
- مسقاڵێک زێڕعەیار ١٨بە ٣٥٨  هەزار دینار، ڕۆژی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ یەک مسقاڵی عەیارە ١٨ بە ٣٥٥هەزار دینار.



PM:04:07:03/10/2023