لێدوانێكی نوێ لە سودانییەوە سەبارەت بە كێشەكانی هەرێم و بەغداد


سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، متمانەی تەواو هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەو بارودۆخ و تەحەدیانەی ماوە ماوە رووبەڕووی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی عێراق دەبنەوە.

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتارێكدا بەبۆنەی ساڵیادی كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق رایگەیاند "متمانەی تەواو هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەو بارودۆخ و كێشانەی ماوە ماوە رووبەڕووی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی عێراق دەبنەوه". 

سودانی روونیكردۆتەوە "هەموو ئەو بارودۆخ و تەحەدیانەی بە گیانی لێبووردەیی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گەلی عێراق چارەسەر دەبن".



PM:07:11:03/10/2023