ئەمشەو بۆردومانی چەند ناوچەیەكی هەرێم كرا


ئەمشەو فڕۆكەكانی توركیا سنوری قەزای ماوەتیان لە ناوچەی شارباژێر بۆردومان كرد، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

كامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت رایگەیاندووە، بۆردومانەكە لە رێگەی فڕۆكەی جەنگییەوە بۆردومان كراوە و نزیكەی دوو كیلۆمەتر لە شوێنی نیشتەجێبونی هاوڵاتیانی مەدەنییەوە دوور بووە.

ناوبراو روونیكردەوە، بەهۆی بۆردومانەكەوە هیچ زیانێكی گیانی نییە و ئەو شوێنەی بۆردومان كراوە درێژكراوەی شاخی ئاسۆسە.

هەروەها ئەمشەویش فڕۆكەكانی توركیا ناوچەكانی قەندیل و ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆكیش بۆردومان كرا.


PM:08:55:03/10/2023