بۆچی وەزارەتی دارایی هەزار دینار لە مووچە دەبڕێت؟


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕینی هەزار دینار لە موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەپێی مادەی 12ی یاسای رەسمی پولی ژمارە (71)ی ساڵی 2012یە و لە سەرتاسەری عێراق جێبەجێ دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە زاری د. هاوڕێ كەمال، راوێژكاری وەزارەتەكەیان بڵاویكردەوە "ئەو هەزار دینارەی كە ساڵانە دووجار لە موچەی مانگی حەوت و مانگی 12 لە فەرمانبەر دەبڕدرێت بەپێی مادەی 12ی یاسای رەسمی پولی ژمارە (71)ی ساڵی 2012یە و لە سەرتاسەری عێراق جێبەجێ دەكرێت نەك تەنها لە هەرێمی كوردستان".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئەم بابەتە نوێ نییە و ساڵانی ڕابردوش جێبەجێ كراوەو پێویستی بەهیچ بڕیارێك نییە".



PM:09:30:03/10/2023