کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید باسی بردنەوەکە دەکات کە لە گەڕی دووەمی چامپیۆنس لیگ بوو تێیدا یانەی شاهانە 3-2 بردنەوەی تۆمار کرد.
ئەنچیلۆتی وتی : " دیسانەوە یارییەکەمان بە باشی خوێندەوە و لە گێمی دووەمدا بە دروستی گۆڕانکاریمان کرد، بەتایبەتی دوای ئەو فشارەی کە لەلایەن یاریزانی بەرامبەرەوە دروست بوو،یارییەکی باش و سەخت، بەرامبەر ڕکابەرێکی بەهێز کە جۆش و خرۆشێکی زۆری هەبوو.
ئەنچیلۆتی وتیشی:" لە گێمی یەکەمدا چارەسەری باشمان لەگەڵ بێلینگهام و ڕۆدریگۆ دۆزیەوە، ئۆسیمێن باشترین هێرشبەری جیهانە کاتێک باس لە لێدانی سەر دەکرێت، پێموایە توانیمان بە باشی مامەڵەی لەگەڵ بکەین، مۆدریچ ئاستێکی باشی پێشکەش کرد، من پێویستم بە کۆنترۆڵی زیاتر بوو، ئەو بە ئەزموون و کوالێتی خۆی زۆر باش بوو و ڕێگەی پێداین زیاتر کۆنتڕۆڵی یارییەکە بکەین”.
لەکۆتایدا وتی:" ئەنچیلۆتی: "پێموایە لێدانە سزاکەی ئەوان دروست نەبوو، ناتوانیت دەستت ببڕیت”.