سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی عێراق دەکات

نوسینگەی سودانی ڕایدەگەیەنێت" ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بەمزوانە سەردانی عێراق دەکات". 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە" سودانی لەگەڵ پاتریك دوریل ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری فەڕەنسا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کۆبوەوە". 

لە ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی سودانیدا ئەوەش هاتووە" پاتریك دوریل نیگەرانی حکومەتی فەڕەنسای سەبارەت بە ڕووداوەکەی قەزای حەمدانییە بە عێراق ڕاگەیاند و هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لە دیدارەکەدا سەردانی داهاتووی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بۆ عێراق تاوتێ کرا، لەگەڵ پەیوەندی نێوان عێراق و فەڕەنسا بەپێی ڕێککەوتنی ستراتیجی نێوانیان لە سەرجەم بوارەکاندا.

لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢١دا ماکرۆن سەردانی عێراقی کرد و 
به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی (کۆنگرەی هه‌رێمایه‌تی به‌غداد) كرد، دواتر هاتە هەرێم و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمیش کۆبووەوە.


PM:09:20:04/10/2023