تەندروستی نەینەوا دواین ئاماری قوربانییانی رووداوەكەی حەمدانییەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ژمارەی گیان لەدەستدان بۆ ١٢٢ كەس بەرزبووەوە".
بهڕێوهبهرایهتی تهندروستی پارێزگای نهینهوا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ژمارهی ئهو كهسانهی كه له ڕووداوی ئاگركهوتنهوهکەی ھۆڵێكی ئاھهنگگیرانی بووك گواستنهوهدا له قهزای حهمدانییه گیانیان لهدهستدا گەیشتە ١٢٢ كهس".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ٢٠ هاوڵاتیش بەهۆی سەختی برینەکانیان ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کراون، سێ برینداری دیكەش ئامادەكراون بۆ ناردنە دەرەوە و ١٢ برینداریش لە نەخۆشخانە جیاجیاكاندا ماونەتەوە كە حەوت کەسیان لە پارێزگای هەولێر و دهۆك-ن.
درەنگانی شەوی ٢٦ی مانگی رابردوو لە هۆڵی هەیسەم لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لەكاتی ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا روویدا، دوای رووداوەکەش خاوەنی ھۆڵەکە و ١٤ کەسی دیکە بە تۆمەتی کەمتەرخەمی و ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکران.