تورکیا وێستگەی سووتەمەنیی ترپەسپییان بۆردوومانکرد

فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا وێستگەی بەنزین و نەوتی ئۆدایان لە ترپەسپی  بۆردومان کرد.

ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەپێی زانیارییەکان فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا وێستگەی بەنزین و نەوتی ئۆدایان لە ترپەسپی  بۆردومان کرد، کە گەورەترین وێستگەیەی سووتەمەنییە لەسنوورەکە.

 ئەم وێستگەیە دەکەوێتە شاری تیربەسپی کە سەر بە کانتۆنی قامیشلۆیەو سووتەمەنی دابەشدەکرد بەسەر ناوچەکەدا.

خستنە خوارەوەی درۆنێكی توركیا لە حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان بۆ خۆپارێزی بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ پێنج شەممە، پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا - پێنتاگۆن لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "درۆنێکی تورکیامان خستۆتە خوارەوە بە مەبەستی خۆپارێزی دوای ئەوەی هێزەكانی ئەمریكا تێبینییان كردبوو كە سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، درۆنەكانی توركیا لە باكوری رۆژهەڵاتی سووریا چەند هێرشێكیان كردووە و بەشێكیان لە سنووری ناوچەی قەدەغەكراودا بوون لە نزیك حەسەكە، كە نزیكەی كیلۆمەترێك لە سەربازانی ئەمریكییەوە دوور بوون". 


AM:08:46:06/10/2023