ئەمریکا بەرەنگاری لایەنەکانی دژ بە ئیسرائیل دەبێتەوە

سەرۆکایەتی بەرازیل کە لەم مانگەکدا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات رایگەیاند، "سبەی یەکشەممە کۆبونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رێکدەخەن، و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، هەر لایەنێکی دیکەی دژی ئیسرائیل دۆخی ئێستای وڵاتەکە بقۆزێتەوە، ئەمریکا روبەڕوی دەبێتەوە".

ئەمڕۆ شەممە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لویز ئیناسیۆ سەرۆکی بەرازیل رایگەیاند، "هیوادارن رێگری لە گرژییەکانی ئیسرائیل و جوڵانەوەی حەماسی ئیسلامی بکرێت، هەوەرها داوای کۆبونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە، هەروەها 
سەرکۆنەی ئەو هێرشە لە ناکاوەی لەلایەن هێزەکانی حەماسی فەڵەستینییەوە هەڵگیرسا دژ بە ئیسرائیل هەڵگیرسا دەکەین، کە بوە هۆی کوژرانی دەیان کەس و هاندانی سوپای ئیسرائیل بۆ بۆردومانکردنی ناوچەی غەزە".

هەر لەسەر ململانێ چەکدارییەکانی ئیسرائیل سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "هەر لایەنێکی دیکەی دژی ئیسرائیل دۆخی ئێستای وڵاتەکە بقۆزێتەوە، ئەمریکا روبەڕوی دەبێتەوە، هەوەرها هەمو پشتیوانییەکان و پێداویستییەک بۆ حکومەت و خەڵکی ئیسرائیل دابین دەکەن".

 ئەوەش لە کاتێکدایە لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل"ئاگاداریی دۆخی جەنگ"ی راگەیاند، 
بەپێی ئاماری سەرچاوە پزیشکییەکانی غەزە نزیکەی ١٩٨ فەڵەستینی لە ململانێ چەکدارییەکان کوژراون و نزیکەی ٣٠ بۆ ٤٠ سەربازی دیکەی ئیسرائیلیش کوژراون.، ئەوەش دوای ئەوەی "ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش" کە بریتی بو لە هەڵدانی موشەک و دزەکردنی چەکدارانی حەماس لە غەزەوە بۆ ناو ئیسرائیل.



PM:11:04:07/10/2023