ههریهك له ئیسرائیل و بزوتنهوهی حهماسی فهڵهستینی دوایین ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی نێوانيان بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ئیسرائیل، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیل بۆ (٧٠٠) کەس بەرزبووەوە، نزیکی دوو هەزار و ٢٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون، هەروەها زیاتر لە (١٠٠) هاوڵاتی و سەربازی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە بەدیل گیراون یان بێسەروشوێنن.
هاوکات لای خۆشییەوە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لەبارەی ئاماری قوربانییەکان، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە ئاماژە بەوە دەکات، (٤٧٠) کەس لە کەرتی غەززە کوژراون و دوو هەزار و ١٠٠ هاوڵاتی دیکەش بریندارن، (٧٠) هەزار کەسیش لە کەرتی غەززە پەنایان بۆ قوتابخانەکان بردووە.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستین، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی دژ بە ئیسرائیل راگەیاند، له بهرامبهردا سوپای ئیسرائیل له زهوی و ئاسمانهوه به چڕی بۆردومانی كهرتی غهززه دهكات.