یۆفا راگرتنی سەرجەم یارییەکانی راگەیاند

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دواخستنی سەرجەم یارییە نێودەوڵەتییەکان لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی 
 ئەوروپای 2024 ڕاگەیاند کە بڕیارە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا لە ناوچە ئاڵۆزەکان  بەڕێوەبچێت.

 یەکێتی ئەوروپا بەدواداچوون دەکات بۆ ئەوەی ئایا ئەگەری ئەنجامدانی یاری نێوان کۆسۆڤۆ و ئیسرائیل” لەو بەروارەی کە بڕیارە ١٥ی ئۆکتۆبەری ئەم مانگە ئەنجام بدرێت، یان نا.. کە پێویستی بە دواخستنی هەیە.

 لە کاتێکدا کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ یەکەمجار لە دوای ئۆکتۆبەری ١٩٧٣ەوە "دۆخی شەڕ”ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بزووتنەوەی خۆڕاگری فەلەستین حەماس ئۆپەراسیۆنی "لافاوی ئەقسا”ی ڕاگەیاند.

 یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هەموو ئەو یارییانە دوادەخات کە لە ناوچەی شەڕ ئەنجام دەدرێن.


AM:10:14:09/10/2023