وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ٨ ی ئامادە کردووە

دوای تەواوبوونی دابەشکردن مووچەی مانگی ٧ ی ٢٠٢٣ ی مووچەخۆرانی هەرێم، وەزارەتی دارای لیستی مووچەی مانگی ٨ ی ٢٠٢٣ ئامادە کردووە.

ماڵپەڕێکی ناسراوی نزیک پارتی بڵاویکردۆتەوە" وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی بۆمانگی هەشت ئامادەكردووە و ئاراستەی گەنجینەكانیش كراوە و وردبینی كراوە".

لە هەواڵەکەدا هاتووشە" هەمان لیستی مووچەی مانگی تەموز ڕەوانەكراوە، هاوكات لە ئێستادا خەزێنەی حكومەتی هەرێم زیاد لە ٥٠٠ ملیار دیناری تێدایە و لە ١٨مانگیش بڕی ٧٠٠ ملیار دیناری دیكە دەگاتە هەرێم و مووچەش پێویستی بە ٩٤٠ ملیار دینارە".

لێدوانی بەرپرسانی دارایی هەرێم ئەوە دەخەنە ڕوو کە لە ١٨ ی مانگەوە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی ناوەندی، بڕە پارەی بڕیاردراو بۆ هەرێم وەک قەرز رەوانەی هەرێم دەکرێت کە ئەم مانگەش ٧٠٠ ملیار دینارە.



PM:10:32:09/10/2023