ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە

بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییانەوە ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئێستا بەشەخۆراکی مانگی ئاب دابەشدەکرێت بەسەر هاوڵاتییاندا، هەروەها بەشە ئاردی مانگی تەمموز دەست بە دابەشکردنی کراوە”.

بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان وتی، "تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ زیادکردنی مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانە نییە، بەڵام پێشنیازێک کراوە تاوەکو مادەکانی بەشەخۆراک زیادبکرێن”.

ئەو مادانەی کە لە بەشەخۆراکی مانگانە دەدرێت بە هاوڵاتییان بریتین لە، زەیت، برنج، نیسک، شەکر، دۆشاو، لەتکەنۆک و فاسۆلیایە.


PM:02:44:11/10/2023