لە سنوری پارێزگای هەولێر و لە چۆمان مامۆستایانی وانەبێژ خۆپیشاندانیان ئەنجام داو, مامۆستایانی وانەبێژیش لە سلێمانی لە چوارهەمین هەفتەی بایکۆت ڕایانگەیاند، "بەردەوامدەبن لە داواکردنی مافی دامەزراندن و ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن".
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە سلیمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،" ئێمە وەک مامۆستایانی وانەبێژ لە بایکۆتی پرۆسەی خوێندن بەردەوامدەبین و دەستبەرداری مافی دامەزراندن نابین، تا بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانمان لە داواکارییەکانمان بەردەوامدەبین".
هاوکات لە سنوری پارێزگای هەولێر و لە چۆمان مامۆستایانی وانەبێژ خۆپیشاندانیان ئەنجام داو هەڕەشەو سزاکانی سەر چەند مامۆستایەکیان بە زەوتکردنی مافەکانیان دادەنین و بڕیاریاندا بایکۆت نەشکێنن تاوەکو مافەکانیان دەستەبەر نەبێت،
ئاماژەی بەوەشکرد،هەڕەشەکردن و ترساندن لە مامۆستای وانەبێژ هەڕەشەکردنە لە ٣٦ هەزار مامۆستای وانەبێژ، تا بەڵێنێک لە وەزارەتی پەروەردە وەرنەگرین بەردەوامدەبین لە دەربڕینی ناڕەزایەتی و بایکۆت ناشکێنین”.