ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئیسرائیل فڕۆکەخانەی سەرەکی دیمەشقی پایتەختی سووریا و شاری حەلەبی کردە ئامانج.
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ کەناڵی فەرمی سوریا ڕایگەیاند" بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیل هەردوو فڕۆکەخانەی دیمەشق و شاری حەلەبی باکوری سوریا کرایە ئامانج".
لای خۆیەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە" لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و فڕۆکەخانەی حەلەب دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە".
لە ئێستاشدا تیمەکانی وەزارەتی گواستنەوەی سووریا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و زیانەکانی هێرشەکە دیاری دەکەن.