جێگری کۆمیساری یەکێتی ئەوروپا: تورکیا دەبێت بەڕوونی وەڵام بداتەوە

کۆمیسیۆنی ئەوروپا بژاردەیەکی بە تورکیا داوە و داوا دەکات کە یان یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ هەڵبژێرێت یان ڕووسیا، ئێران و حەماس و جەختی لەوەش کردۆتەوە دەبێت وەڵامەکەی بەتەواوی روون بێت.

 

 

مارگاریتس شیناس جێگری کۆمیساری یەکێتی ئەوروپا لە وتارەکەیدا لە دووەمین کۆنفرانسی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا کە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپا بەڕێوەچوو رایگەیاند" تورکیا دەبێت هەڵیبژێرێت کە ئایا لە تەنیشت یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ دەبێت یان لە تەنیشت ڕوسیا و ئێران ، حەماس ".

 

هەروەها وتی "شەممەی ڕابردوو هەموومان لە خەو هەڵساین بە هەواڵی هێرشێکی توندوتیژی فرەلایەنی تیرۆریستی کە لەلایەن حەماسەوە دژی حکومەتی ئیسرائیل و خەڵکی بێتاوان دەستیپێکرد. هەر لە یەکەم ساتەوەختەوە هەر ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بە کۆی دەنگ دانیان بە وەنا کە ئیسرائیل مافی بەرگریکردن لە خۆی هەیە بەرامبەر بە هێرشەکانی حەماس ".

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا جێگری کۆمیساری یەکێتی ئەوروپا بە دەنگی بەرز وتی "هێرشی حەماس ئیدانە دەکەین، تێرۆر هیچ پاساوێکی نییە".

 



PM:06:41:13/10/2023