ئەکتەرێکی بەناوبانگی ئەمریکی کۆچی دوایی کرد

فیلیس کۆوتس خانمە ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی کە زیاتر بە رۆڵی (لۆویس لەین) لە فیلمی سوپەرماندا ناسراو بوو، لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کردوو.

 

ئەو خانمە ئەکتەرە بە فیلمی سوپەرمان ناوبانگی دەرکرد و دواتر لە فیلمێکدا لەگەڵ ئەکتەر چەک نۆریس دەرکەوت.

کۆوتس لە ساڵی ١٩٢٧ لە ویلایەتی تەکساس لەدایکبووە و دوای چەند ساڵێک خێزانەکەی ڕوویان لە هۆلیوود کردووە. لە ساڵانی چلەکاندا وەک گۆرانیبێژی کۆڕ دەستی پێکرد و دوای دە ساڵ ڕۆڵی کامێرا لە فیلمەکانی کچە زیرەکەکان قسە ناکەن و دڵی گەمژەکەمدا دەرکەوت.



PM:09:06:13/10/2023