وتەبێژی وەزارەتی پەروەدەی هەرێم لە راگەیاندنێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە هەندێک لەو ناوەندی خوێندنانەی کە بایکۆتیان شکاندووە هەڕەشەیان لێکراوە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٣ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" ماوه‌یه‌كه چه‌ندین (ئه‌كاونت ) و (په‌یج ) و (گروپ ) له سۆشیال میدیا، كه‌وتوونه‌ته بێرێزیكردن و سوكایه‌تی و هه‌ڕه‌شه له‌چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه له پارێزگای سلێمانی كه ده‌ستیان به ده‌وامكردن كردۆته‌وه".
لە دێژەی لێدوانەکەیدا سامان سیوەیلی ده‌ڵێت "ده‌مانه‌وێت ڕووبه‌ڕووی دادگایان بكه‌ینه‌وه، چونكه قبوڵ ناكه‌ین به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان بیانه‌وێت درێژه به خوێندن بده‌ن و سوكایه‌تیان پێبكرێت، پاش ئه‌وه‌شی ده‌ركه‌وت هه‌ر یه‌ك له‌وانه و ئه‌دمینی ئه‌و گروپانه پله‌ی مامۆستایه‌تیان هه‌بوو، ئه‌و پله‌یان به بڕیارێكی فه‌رمی لێوه‌رده‌گرینه‌وه".
وتەبێژی وەزارەتی پەروەدەی هەرێم لە ناو قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە دەزگای ئاسایشی هەرێمیان ئاگادار کردۆتەوە و وەک وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەم بێرێزیانە دەگرنە بەر.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەی مانگێک زیاترە لە ناوچەکانی سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین وکۆیە، مامۆستایان بایکۆتی دەوامیان کردووە و هۆڵەکانی خوێندن داخراون.