سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جەخت دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لەسەر چاکسازی و چاکسازیش دروشم نییە.
لە راگەیاندراوێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوددانی ئاماژە بۆ ئەوە کرایەوە کە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٥ـی تشرینی یه‌كه‌م محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چوارچێوه‌ی به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پلانی چاكسازی دارایی و كارگێڕی له هه‌ردوو كه‌رتی دارایی و بانكی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد، كه تێیدا پارێزگاری ناوه‌ندی و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌شدار بوون."
هەروەها هاتووە " به‌گوێره‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، سوودانی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه چاكسازی دارایی به ته‌نیا دروشم نییه، به‌ڵكو بریتییه له كۆمه‌ڵێك جووڵه و چالاكی و رێكار، كه حكومه‌ت پێداگره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردن و به‌ئامانجگرتنیان".
سودانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، رووبه‌ڕووی هه‌موو ئاسته‌نگ و ئاڵنگارییه‌ك ده‌بنه‌وه كه دێته به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی چاكسازی.
"سوودانی بانكی ناوه‌ندی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ی دارایی راسپاردووه كه ئاسنكاری بۆ هه‌موو رێككاره بانكییه‌كان بكه‌ن و لیستێكی تایبه‌ت پێشنیازه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ئاماده بكه‌ن".( راگەیاندنی سەرۆک وەزیران ئاماژەی بۆ کردووە).