ڤیدیۆ.. خوێندکارە نوێکەی هەڵکەوت زاهیر یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە

کچە گۆرانیبێژ لاڤین نوری کە نوێترین خوێندکاری هەڵکەوت زاهیرە، یەکەم بەرهەمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە. 

گۆرانییە نوێکەی لاڤین ناوی (دڵی من)ە کە ئاوازەکەی هەڵکەوت زاهیر دایناوە‌ و تێکستی کاوە حسێنە، بڕیار فەتاح-یش کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام داوە و فەرشاد رۆستەم كاری دابەشكردنی بۆ كردووە. 

لاڤین نوری خەڵکی شاری کەرکوکە، تازە دەستی بە كاری هونەری كردووە و دوای بڵاوکردنەوەی یەکەم کاری رایگەیاندووە کە ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی چەند بەرهەمێکی هونەری دیکەش دەکات.


AM:09:44:16/10/2023