پێرێز وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە بۆ گواستنەوەی مباپێ لێیکرا

 فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە باس لە گواستنەوەی کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی بۆ یانەی شاهانە دەکەن.

 تویتەرەکان گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە کە تیایدا فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید دەرکەوت و لەگەڵ هاندەرێک قسەی کرد کە پرسیاری لەبارەی گرێبەستکردنی مباپێ بۆ یانەکەی لێکرد.

 گرێبەستەکەی مباپێ لەگەڵ پاریس هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت و زۆرێک لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە هێرشبەرە فەرەنسییەکە بەنیازە لە مانگی یەکی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بکات.

 ڕۆژنامەی "سپۆرت" لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ڕایگەیاندبوو، دانوستانەکانی مباپێ لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە مانگی نۆڤەمبەری داهاتوو بەشێوەیەکی هەمیشەیی کۆتایی دێت، بە ڕێککەوتنی تەواو لەسەر هەموو مەرجەکان، دیارترینیان پاداشتی واژۆکردنی گرێبەستەکەیە.

 پێگەکانی تویتەر گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە کە تیایدا فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید دەرکەوت و لەگەڵ هاندەرێک قسەی کرد کە پرسیاری لەبارەی گرێبەستکردنی مباپێ بۆ یانەکەی لێکرد.

 پێرێز وەڵامی پرسیارێکی سەبارەت بە گواستنەوەی مباپێ بۆ ڕیال مەدرید دایەوە و وتی: نەخێر، هەرگیز ئەمەم نەبیستووە.

 مباپێ لە هاوینی ڕابردوو ئاگری لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان هەڵگیرساند، دوای ئەوەی داواکارییەکی پێشکەش بە پاریس سانجێرمان کرد و تێیدا خواستی خۆی ڕاگەیاندبوو کە بڕگەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ وەرزێکی دیکە تا هاوینی ٢٠٢٥ کارا نەکات.

 بۆیە وەرزی ئێستای ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بووە دوا وەرزی گرێبەستی ئێستای لەگەڵ  پاریس سانجێرمان هەروەها مافی ئەوەی هەیە لە مانگی یەکی داهاتوودا لەگەڵ هەر یانەیەک دانوستان بکات.

 مباپێ لەم وەرزەدا 9 یاری ئەنجامداوە و 8 گۆڵی لە خولی فەرەنسا و چامپیۆنزلیگ تۆمارکردووە.


PM:12:25:17/10/2023