منداڵێکی تەمەن دووساڵان دەکەوێتە ژێر فەرش و گیان لەدەست دەدات

ئێوارەی ئەمڕۆسێشەممە ١٧ی تەشرینی یەکەم  لە قەڵادزێ فەرشێک بەسەر منداڵێکدا دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات.

کارگێڕی نەخۆشخانەی قەڵادزێ عوسمان ئەحمەد رایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٥:٢٠ خولەک تەرمی منداڵێکی دووساڵ و نیو لە رەگەزی نێر گەیەندرایە نەخۆشخانەی قەڵادزێ، کە بە هۆی كه‌وتنی فه‌رشێك به‌سه‌ریدا گیانی لەدەست دا. رووداوەکە لە دوکانێکی فەرشفرۆش روویداوە و منداڵەکە لەگەڵ دایک و باوکی بووە و کەوتووه‌تە ژێر فەرشەکەوە و بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە خنکاوە و گیانی لەدەست داوە".

عوسمان ئەحمەد ئاماژەی بەوەداوە کە تەرمی منداڵه‌كه‌ بە مەبەستی توێکاری بۆ پزیشکی دادی سلێمانی بەڕێکراوە.
 



PM:10:22:17/10/2023