" سپی " زانیاری ورد لەسەر هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی هەریر بڵاودەکاتەوە

نێوەرۆی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٨ ی تشرینی یەکەم فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هێرشدەکاتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر، بەلآم ‌هێزەکانی ئەمەریکا پێش ئەوەی بۆردومانی هیچ ئامانجێک بکات دەیخە خوارەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەمنی لە هەولێرەوە بە ( سپی ) راگەیاند، لە ئەنجامی توندبوونەوەی ئەو شەڕە قورسەی لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیل لە ئارادایەو، لە دوێنێوە هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق کەوتوونەتە ئامادە باشی و دوێنێ شەو لە رێگای دوو فڕۆکەی بێ فڕکەوانەوە هێرشکرایە سەر سەربازگەی ( عەین ئەسەد ) کە ئەمەریکییەکان تیایدا جێگیرن، ئەمڕۆش هەوڵێک بۆ هێرشکردنە سەر سەربازگەی هەریر پووچەڵکرایەوە، دوانیوەڕۆش جارێکی تر سەربازگەی ( عەین ئەسەد ) کەوتەوە بەر هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.

هەرچەندە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هەوڵی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەریر بڵاونەکراوەتەوە، بەلآم بەپێی زانیارییەکانی ( سپی ) هێرشەکە راستە و درۆنەکەش خراوەتە خوارەوە.   



PM:03:27:18/10/2023