خه‌ڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی بیركردنه‌وه‌ به‌خشرایه‌ (ژینا ئه‌مینی)

خەڵاتی ساخارۆڤی ئەمساڵ بەخشرایە ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی (ژن، ژیان، ئازادی).

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ پەرلەمانی ئەوروپا ناوی براوەی خەڵاتی ئەمساڵی (ساخارۆڤی) بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئازادی بیرکردنەوە بڵاوکردەوە و خەڵاتەکە دەبەخشێت بە ژینا ئەمینی کچە کوردی خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ساڵی ڕابردوو لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای دەستگیرکردنی لە لایەن پۆلسی ئەخلاق گیانی لەدەستدا. 

هەروەها خەڵاتەکە دەدرێت بە بزووتنەوەی شۆڕشی (ژن، ژیان، ئازادی) کە دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی دژ بە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە دەستیپێکرد. 

هاوکات هەریەک لە (ڤیلما نونیز و قەشە ڕۆماندۆ ئەلڤارێز) کە دوو کەسایەتین لە شەڕی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ لە (نیکاراگوا)، بەربژێرکراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆڤ. 

خەڵاتی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕینی یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی ١٩٨٨ لە لایەن ئەندرێ ساخارۆڤ، فیزیازانێکی یەکێتی سۆڤیەت کە چالاکی دەکرد لە بواری داماڵینی چەکی ئەتۆمیدا دامەزرا و ساڵانە دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی بەرگری لە ئازادی رادەربڕین و بیرکردنەوە دەکەن.


PM:02:36:19/10/2023