تورکیا سنوورى عەین عیسا و گرێ سپی بۆردوومان کرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە دەوڵەتی تورکیا سنووری عەین عیسا و گرێ سپی بۆردوومان کرد و تا ئیستا زیانە گیانى و مادییەکان نەزانراوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسى فوڕات نیوز، ئەمڕۆ تورکیا هەریەک لە  گوندەکانی بیر کنۆ، حوڕییە، قزعەلی، بیر زنار، سۆسان، عەریزە، زەنوبیای سەر بە گرێ سپی، هەروەها گوندەکانی ئەبو سرا، دبس، هۆشان، خالدیە، دەوالب و عەلیمات سەر بە عەین عیسایان بۆردومان کرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر ئەمڕۆ لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە بە چڕی بۆردوومانی دەورووبەری ڕێگای ئێم فۆڕ و دەورووبەری وێستگەی سەقڕ کراوە، بەڵام تا ئیستا زیانە گیانى و مادییەکانى بۆردومانەکە بۆسەر ئەو ناوچانە نەزانراوە.


PM:04:35:19/10/2023