دوای قسەکانی وەزیری پەروەردە، مامۆستایان بڕیاری خۆپشاندان دەدەن

لە دوای قسەکانی وەزیری پەروەردە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان، مامۆستایانی ناڕازی خۆپشاندانی سەرتاسەریان راگەیاند.


 

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری پەروەردە ی هەرێم، ئالان حەمە سەعید نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم پەروەردەکانی پارێزگای سلیمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین کرد، و تێیدا داوا لە بەڕیوەبەڕانی قوتابجانەکان و مامۆستایان دەکات کە رۆژی یەک شەممە ٢٢ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەوامی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەست پێبکەنەوە.

دوای قسەکانی وەزیری پەروەردە مامۆستایانی ناڕازی بڕیاریاندا، ڕۆژی یەک شەممە ٢٢ی تەشرینی یەکەم خۆپیشاندانی سەرتاسەری بکەن و ماوەی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن درێژ بکەنەوە تائەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت، و داوایان لە هاوپیشەکانیان کرد سەرجەمیان بەشداری بکەن.

٣ئەیلوول ساڵی ٢٠٢٣ وەرزینوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، بەڵام پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین و پەروەردەی کۆیە، مامۆستایان بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و هۆڵەکانی خوێندنیان داخست و وتیان تا داواکارییەکان کە بریتی بوون لە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبیژ و وەرگرتنی مووچەکانیان بەتەواوەتی، ناگەڕێنەوە بۆهۆڵەکانی خوێندن.



PM:06:36:19/10/2023