شاسوار عەبدولواحید: سکاڵای داهاتوومان هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم دەبێت

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ پەیامێکی تووند سەبارەت بە هەڵبژاردن ئاراستەی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم (ماوە بۆ درێژکراوە) دەکات و دەڵیت"هيلبژاردن دوابخرێ قەوارەی هەرێم هەڵدەوەشێنمەوە".

شاسوار عەبدولواحید لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس پەیامێک ئاراستەی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم دەکات و رایگەیاندووە" ئەگەر هەڵبژاردن دوا بخرێت سكاڵای داهاتوو لە دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان دەبێ".

 

هەروەها دەڵێت" ئەگەر جارێكی تر هەڵبژاردن دوابخرێت، عێراق ساڵی داهاتوو مامەڵە لەگەڵ دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان ناكات‌و سكاڵای داهاتووش بۆ دادگای فیدراڵی هەڵوەشاندنەوەی هەرێم‌ و راگرتنی مامەڵەكردن دەبێت لەگەڵ دامەزراوە بەسەرچووەكانی . ئەمە ئاڵنگارییەكی چاوەڕوانكراوە بۆ ئەزمونی هەرێمی كوردستانی عێراق. ئەمەم بۆ تۆمار بكەن".

ئەمەش دوای ئەوە دێت رۆژی چوار شەممە ١٩ ی تشرینی یەکەم ماڵپەڕی( سپی) بڵاوی کردەوە بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی کەوتووە " لە کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیان جێگری سەرۆکی پارتی لە هەولێر، یەکێتی داوای دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ کردووە، بەڵام نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و مەکتەبی سیاسی گفتوگۆی لەسەر دەکەن و وەڵامی یەکێتی دەدەنەوە".

 



PM:07:41:19/10/2023