"نەوتی سپی بۆ تەواوی هاوڵاتییانی هەرێم تەرخان دەکرێت"

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بڕیارە بەمنزیکانە حكومەتی فیدراڵ بڕە نەوتی پێویست بۆ هەرێم بنێردرێت".

رێبین زەنگەنە بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حكومه‌تی هه‌رێم، لە لێدوانێکدا بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە" وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق رێککەوتوون هاوشێوەی ناوەڕاست و باشووری عێراق، نەوتی سپی بۆ تەواوی هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان تەرخان بکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەفتەی داهاتوودا بەغداد بڕی (٥٠) ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێم دەنێرێت و دواتریش بە چەند قۆناغێکی دیکە، نەوتی سپی بۆ تەواوی هاوڵاتیان تەرخان دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ناردنی راستەوخۆ نەوتەکە بەسەر تەواوی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم دابەشدەکرێت. 

بەپێی ئامارێکی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە (٢٦٤) ملیۆن لیتر لە نەوتی سپی هەیە. 


AM:08:32:20/10/2023