لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغداد بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا بۆردوومانكرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بنكەیەکی سەربازی هێزەكانی ئەمریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغداد بە مووشەك بۆردوومان كرا، هەر دوو موشەكەكە لە ڕێگەی سیستەمەی بەرگرییەوە خراونەتە خوارەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بنكەی سەربازی ڤیكتۆریا کە تایبەتە بە هێزەكانی ئەمریكا، لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغداد لە ڕێگەی دوو موشەكەوە بۆردوومان كرا. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەكێك لە مووشەکەکان لە دەوروبەری بنكەكە كەوتووەتە خوارەوە، ئەوەی تریش لە ڕێگەی  سیستمی (سێرام) خراوەتە خوارەوە.

شەوی رابردووش بە چەند موشەکێک ھێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عەین ئەسەدی پارێزگای ئەنبار، دوای ڕووداوەکەش پات ڕایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانیان لە عێراق و سووریا وەڵامی چەندین هێرشیان داوەتەوە.


AM:09:51:20/10/2023