بەرهەمهێنانی کێلگەی غازی(سیبە) زیاد دەکرێت

جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و نەوت رایگەیاند، بە نیازن بەهەرمهێنانی کێڵگەی غازی سیبە لە پارێزگای بەسڕە لە رۆژێکدا زیادبکەن بۆ ١٠٠ ملیۆن پێ سێجا".

 

 

ئەمڕۆ هەینی ٢٠ تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و نەوت حەیان عەبدولغەنی راگەیاند کە بەنیازن بەرهەمهێنان‌ لە کێڵگەی غازی سیبە لە پارێزگای بەسڕە بۆ ١٠٠ ملیون پێی سێجا لە ڕۆژێکدا زیادبکەن".

 

ئاماژەی بەوەش کرد، بەرهەمهێنانی غاز لەو کێڵگەیە لە ئێستادا ٥٠ بۆ ٦٠ پێ سێجایە و بڕی هەزار و ٢٠٠ تۆن گازی شل بەرهەمدەهێنێت ولە پلانیاندایە بەرهەمهێنانی ئەو کێڵگەیە زیاد بکەن بۆ ١٠٠ مەتر سێجا.

 



PM:05:50:20/10/2023