درۆنێک لە سنووری ئامێدی کەوتە خوارەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێک لە گوندێکی سەر بە سنووری ئامێدی لە باخێکی هاوڵاتییەک کەوتە خوارەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ درۆنێک لە گوندێکی سنووری ئامێدی کەوتەخوارەوە. بەگوێرەی هەواڵی تۆڕی میدیای رووداو"درۆنەکە دوای کەوتنەخوارەوەیشی، کار دەکات و تێک نەشکاوە".

 

لە هەواڵەکەدا هاتووە  " درۆنەکە کاتژمێر ٤:٣٠ ی ئێوارە لەنێو باخی هاونیشتمانییەک لە گوندی ئیبراهیم زەلا لە نزیک ئامێدی کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی نەبووە".

هەروەها بڵاو کراوەتەوە" لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەڕی تورکیا و پەکەکە لە سنووری ئامێدی هەیە و دەنگی تەقە دەبیسترێت، بەڵام نازانرێت ئەو درۆنە، درۆنی تورکیا بووە و لە ئەنجامی ئەو شەڕە کەوتووەتە خوارەوە یان نا".

لەلایەکی ترەوە، ماڵپەڕی ( سپی ) ڤیدیۆی ئەو درۆنەی دەستکەوتووە کە کەوتۆتە خوارەوەو لە باخێکدایە، بۆ بینینی ڤیدیۆکە جۆینی تێلیگرامی سپی بکە.. 

 

 

 



PM:06:10:20/10/2023