بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ شەممە کەشوهەوا وەک دوێنێ ئاسایی بێت، بەڵام سبەی یەک شەممە ئاسمان دەبێت بە هەورێکی تەواو.
کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە ٢١ ی تشرینی یەکەم:
کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور.
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .
خێرای با، لەسەرخۆ دەبێت ٥-١٠ کم/س .
ئاراستەی با، باکوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین:٨-١٠ کم.
سبەی یەک شەممە ٢٢ ی تشرینی یەکەم:
کەش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
خێرای با، مام ناوەند دەبێت ٥-١٥ کم/س
ئاراستەی با، باکوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین ٨-١٠ کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٣٠
سلێمانی : ٢٧
دهۆک : ٢٩
کەرکوک : ٣١
هەڵەبجە : ٢٨
زاخۆ : ٢٩
سۆران : ٢٧
حاجی ئۆمەران: ١٨
گەرمیان : ٣١