ئەمڕۆ بە دوو درۆن هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازی هەریر کە تایبەت بە هێزەکانی ئەمریکایە.
مقاومه‌ی ئیسلامیی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویکردۆتەوە" كه لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، به دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر بنكه هه‌ریرکە تایبه‌تە به هێزه‌كانی ئه‌مریكا".
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، هێرشه‌كه به دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراوه‌و وه‌ك گروپه‌كه ده‌ڵێت: "یه‌كێك له فڕۆكه‌كان راسته‌وخۆ ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه".
هەر لەم پەیوەندییەدا مقاومەی ئیسلامیی نیمەڕۆی ئەمڕۆ راگەیەنراوێکیتری بڵاوکردبووە و رایگه‌یاندبوو" هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنکەی سەربازی عەین ئه‌لئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار و له گرته‌یه‌كیشدا ڤیدیۆی هێرشه‌كه‌شی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه به درۆن ئه‌نجامیداوه، به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ش بێت هێرشه‌كه ئامانجی خۆی راسته‌وخۆ پێكاوه".
میدیا عێراقییه‌كان ده‌ڵێن" ماوه‌ی ٣ رۆژه هێرشه‌كان بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا(بنكه‌ی هه‌ریر له هه‌ولێر و عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د له ئه‌نبار) ده‌ستیپێكردووە و ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ پشتیوانیی ئه‌مریكا له هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه ناو دەبەن".