سبه‌ینێ‌ له‌ دوو ناوچه‌ی هەرێم نه‌وتی سپی دابه‌شده‌كرێت

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ‌ دووشەممە لە سنووری شارباژێڕ و قەزای بازیان نەوتی سپی دابەشدەكرێت". 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئەمشەو یەکشەممە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە" پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا بەردەوامە و سبەینێ دووشەممە لە سنوری قەزای شارباژێڕ لە چوارتا و گاپیڵۆن و سنوری قەزای بازیان نەوت دابەشدەکرێت". 

ئەو بڕە نەوتەی دابەشدەکرێت، بۆ هەر ماڵێک ٢٠٠ لیترە و ١٠٤ هەزار دینار وەردەگیرێت. 


PM:08:13:22/10/2023