سلێمانی.. لە مانگێکدا ٣ رۆژنامەنووس دەستگیر دەکرێن

دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان لەسەر نووسین لە سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە سلێمانی لە هەڵکشاندایە، وتەبێژێکی یپێشوی حکومەت  و پەیامنێرێکی (باسنیۆز) و رۆژنامەنووسێکیتری کە خەڵکی چەمچەماڵە لە ماوەی ئەم مانگەدا دەستگیرکراون.

 دوێنێ یەکشەممە ٢٢ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ جەمال عەبدوڵا، رۆژنامەکاری ئێستای پارتی و پێشوتری یەکێتی  کە ماوەی چەندساڵێکیش وتەوبێژی حکومەتی هەرێم بووە لە سڵیمانی دەستگیرکراوە، (سپی) پەیوەندی بە هێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە کرد سەلام عەبدولخالق بەڕێوەبەری رایگەیاندن و پەیوەندیە گشتییەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەریاند" ناوبراو لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر نەکراوە". 

تا ئێستا هیچ هێزێکی ئەمنی لە سلێمانی بەرپرسیاریەتی دەستگیرکردنەکەی نەخستۆتە ئەستۆی خۆی.

عیماد بیلال کە پەیامنێری (باسنیۆزە) لە سلێمانی لەسەر داوایەکی ئەندامێکی کۆمەڵی ئیسڵامی ٣ رۆژە دەستگیرکراوە. سەرکەوت عومەر وتەبێژی پولیسی سلێمانی بەسپی راگەیاند" کە دەستگیرکردنی ناوبراو پەیوەندی بە ناکۆکێکی شەخسییەوە هەیە لەگەڵ کەسێکی سەربە کۆمەڵی ئیسڵامی".

وتەبێژی پولیسی سلێمانی وتیشی" ئەو رۆژنامەنووسە بە پێێ یاسای خراب بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستگیرکراوەوە، سکاڵاکار ئاماژە بەوە دەکات کە ناوبراو هەڕەشەی لێکردووە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا".

 بەیانی ئەمڕۆش دووشەممە ئاازاد بایز، رۆژنامەنووس و فەرمانبەر لەبەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "١٠ ساڵە لە بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلیمانی خزمەت دەكەم، بەڵام رۆژی ١١ی٩ لەلایەن دەزگایەكی ئەمنی یەكێتییەوە لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە ناو بازاڕی چەمچەماڵ رفێنرام و دوای ئەوەی برامە ئاسایشی چەمچەماڵ رەوانەی دژە تیرۆر كرام، دوای هەفتەیەك كەسوكارم زانیان و رۆژی ٢٣ی ٩ ئازادكرام". 




PM:05:38:23/10/2023