"مانگی داهاتوو بەغداد نەوتی سپی رەوانەی هەرێم"

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت" لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە حكومەتی عێراق زیاتر لە (١٥٠) ملیۆن لیتر نەوتی سپی ڕەوانەی هەرێم دەکات". 

بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، ئەمشەو دووشەممە ڕایگەیاند" لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بەغداد رۆژانە یەک ملیۆن لیتر نەوتی سپی رەوانەی هەرێم دەکات، بۆ ئەوەی بە نرخی پاڵپشتیکراو هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق دابەشبکرێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، بڕی نەوتەکە زیاتر لە (١٥٠) ملیۆن لیترە، هەر بەرمیلێک نەوت بە (٣٠) هەزار دینار دەدرێت بە هاوڵاتیان لەگەڵ (١٠) هەزار دینار کرێی گواستنەوەکەی، واتە نرخەکە دەبێت بە (٤٠) هەزار دینار.

لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان كراوە کە بۆ هەر بەرمیلێک (١٠٤) هەزار دینار وەردەگیرێت، بەڵام ساڵانە خێزانێکی زۆر لە وەرگرتنی ئەو نەوتە بێبەشدەبن.


PM:10:24:23/10/2023