ئاماری نوێ لە کوژراوان و بریندارانی غەزە بڵاوکراوە

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی غەزە گەیشتە ٢٣٠٠ کەس و شەش کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی غەزە کە لەلایەن حەماسەوە بەڕێوەدەبرێت ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند" ٥هەزار و ٧٩١ کەس لە کەرتی غەزە کوژراون کە ٢هەزار و ٣٦٠ کەسیان منداڵن".

لە ماوەی دوو هەفتە و نیوی ڕابردوودا، ژنان و منداڵان زیاتر لە٦٢٪ی قوربانییەکانیان پێک هێناوە.

لەو کاتەی کە بە هێرشی کتوپڕی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ تشرینی یەکەم شەڕەکە دەستی پێکرد، ١٦ هەزار و ٢٩٧ کەس برینداربوون.

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند" شەش کارمەندی نوسینگەی هاوکاری پەنابەرانی فەڵەستینی لە غەزە لە شەوی ڕابردوودا کوژراون، بەمەش ژمارەی کوژراوان لە ٧ ی مانگی ١٠ گەیشتە ٣٥کەس".

گەمارۆکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە بەردەوامە و تۆپبارانەکان بۆ سەر ناوچەکە بەردەوامن لە زیادبوون، ئاژانسەکانی فریاگوزاری ڕۆژی سێشەممە داوای ئاگربەستیان کرد و پزیشکەکان هۆشداری دەدەن کە نەبوونی سوتەمەنی مانای ئەوەیە منداڵانی زیاتر و بریندار لە نەخۆشخانەکاندا دەمرن.

گەورەترین دامەزراوەی پزیشکی لە غەززە، نەخۆشخانەی شەفا، ئێستا نزیکەی ٥٠٠٠ کەسی برینداری تێدایە، ئەمەش چەند ئەوەندەی توانای ئاسایی نەخۆشخانەکەیە.




PM:09:17:25/10/2023