زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شاری سلێمانی ڕاگەیەندرا

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت" لە سەنتەری شار لە مەڵبەندی هەشتەوە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەکرێت". 

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ساڵانی رابردوو لە مەڵبەندی هەشت وەستاین، هەر کاتێک نەوت بگاتە سەنتەری شار لەو مەڵبەندەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت". 

وتیشی" حکومەتەكانی هەرێم و عێراق بەڵێنیانداوە بەشە نەوتی هەموو هاوڵاتیان بنێرن، لە چەند شوێنێکی دەوروبەری سلێمانی نەوت دابەشکراوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ لە تەوێڵە و هەندێک گەڕەکی ناو شاری سلێمانی دابەشدەکرێت. 

بەپێی ئامارێکی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، لە ماوەی ١٠ رۆژدا ٧٣ ملیۆن و ٤٤٨ هەزار و ٦٢٢ لیتر نەوتی سپی دابینکراوە و بڕی ٤٠ ملیۆن و ٧٨٧ هەزار لیتر لە ناوچە شاخاوییەكان دابەشكراوە. 


PM:04:07:26/10/2023