بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت" سبەینێ شەممە لە دوو بنکەی ناو شار دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌رده‌وامه و سبه‌ینێ لەناو شاری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت".
ئاماژه‌ی بەوەشکردووە، سبه‌ینێ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت له سنوری بنکەکانی (۷ و ۸)ی شاری سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
بەپێی ئامارێکی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، لە ماوەی ١٠ رۆژدا ٧٣ ملیۆن و ٤٤٨ هەزار و ٦٢٢ لیتر نەوتی سپی دابینکراوە و بڕی ٤٠ ملیۆن و ٧٨٧ هەزار لیتر لە ناوچە شاخاوییەكان دابەشكراوە.