ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام دەدەن

ئەمشەو هەینی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی دوایین هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی ئەمساڵی خوێندنگەکان ڕاگەیەند و ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بۆجارێکی دیکە خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام دەدەن. 

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی کە پێکهاتوون لە مامۆستایانی دامەزراو و وانەبێژ و مامۆستایانی زانکۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند" دوای کۆبونەوەمان لەبارەی پێشهاتەکان بڕیارماندا وەک ئەنجوومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بەردەوامی بە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بدەین". 

ئاماژەیان بەوەشکرد، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان دووبارە دێنەوە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەست پێدەکەن.

جەختیش دەکەنەوە، بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنی دەوام تاوەکو سەرجەم داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت. 

مامۆستایانی ناڕازی دوپاتیانکردەوە کە داواکارییەکانیان بریتیە لە (پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، دامەزراندنی وانەبێژان، پێدانی مووچەکانیان لە وادەی خۆیدا).

بۆ بینینی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی مامۆستایانی ناڕازی کلیک لەم لینکە بکە


PM:08:01:27/10/2023