ماسیۆ پێری ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی کۆچی دوایی کرد

بەپێی هەواڵی میدیاکان، ماسیۆ پێری، ئەکتەری ئەمریکی کە بە ڕۆڵی (چاندلەر بینگ ) لە فیلمی سیتکۆمی فرێندز(  friends) لە ساڵانی نەوەدەکاندا ناسراوە، لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکانی پۆلیس بە میدیاکانیان ڕاگەیاندووە، تەرمی ئەو ئەکتەرە لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی لۆس ئەنجلۆس دۆزراوەتەوە.

کۆتا ئەڵقەی، بینەری ٥٢.٥  ملیۆن بینەر بوو لە ئەمریکا، بەمەش بووە زۆرترین بینەری زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی لەم دەیەیەدا.

 
ماسیۆ پێری، لە ١٩ی ئابی ١٩٦٩ لە ئەمریکا لە دایکبووە، ئەکتەر و بەرهەمهێنەری ئەمریکی  کەنەدییە، بەهۆی رۆڵگێڕانی لە زنجیرەی ( friends ) خەڵاتی سەندیکای ئەکتەرانی شاشەی بەدەستهێنا. 



AM:09:41:29/10/2023