لە چەمچەماڵ هێرشکرایە سەر بەشی نەهێشتنی تاوان

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیانکردە سەر بەشی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی قەزای چەمچەماڵ و سێ کەس برینداربوون.

شەریف رەحیم وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیانکردە سەر بەشی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی چەمچەماڵ، و لەلایەن پۆلیسەکانەوە وەڵام دراونەتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووبەڕوبوونەوەکەش سێ کەس لە هێرشبەرەکان برینداربوون، بەڵام برینی هەرسێکیان سووک بووە.

تائێستا هێزە ئەمنییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان لەبارەی هۆکاری ئەو هێرشە چەکدارییەوە بڵاونەکردووەتەوە. 


PM:07:15:29/10/2023